ئەنجومەنی نوێنەران پڕۆژەی یاسای تێکەڵکردنی حەشدی شەعبی لەگەڵ سوپا پەسەند کرد
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رەزامەندی دەربڕی لەسەر یاسای تێکەڵکردنی ھێزەکانی حەشدی شەعبی لەگەڵ ھێزەکانی سوپا، لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، ھەرچەندە ھێزە سونییەکان بایکۆتی دانیشتنەکەیان کردووە، بەڵام بەشداربوونی کۆبوونەوەکە بەکۆی دەنگ، رەزامەندییان لەسەر یاساکە دەربڕیوە، ھەروەک ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە لەدانیشتنەکەدا توانراوە رێژەی یاسایی تەواو بکرێت کە ٢١٠ پەرلەمانتارە، لەکاردانەوەیەکیشدا سەلیم جبوری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندووە، یاسای حەشدی شەعبی بەو مانایە نایەت کە پێشێلکارییەکان لەدوای یاساکەوە کۆتاییان پێبێت.دوپاتیشی کردەوە پێویستە نوێنەرایەتی رێژەیی بۆ ھێزەکان لەسەر بنەمانەی پارێزگاکان بێت. وابڕیاربوو لەدانیشتنەکەی ئەمڕۆدا پرۆژەی بودجەی ساڵی ٢٠١٧ دەنگدانی لەسەر بکرێت بەڵام دواخرا بۆ رۆژی دووشەممە.
٢٦ تشرینی دووەم ٢٠١٦ - ١٩:٥٤
News ID: 794516
ئەنجومەنی نوێنەران پڕۆژەی یاسای تێکەڵکردنی حەشدی شەعبی لەگەڵ سوپا پەسەند کرد